ڕۆژی هه‌ینی ١٧ی سه‌رماوه‌زی ١٤٠٢، كۆڵبه‌رێكی خه‌ڵكی سه‌قز به ناوی “فه‌ردین مورادی” ته‌مه‌ن ٢٥ ساڵ به ته‌قه‌ی هێزه‌كانی ڕژیم له سنووری بانه به‌سه‌ختی بریندار كرا.
به‌پێی ڕاپۆرتی كۆڵبه‌رنیووز، ڕۆژی هه‌ینی كۆمه‌ڵێك كۆڵبه‌ر كه‌وتنه بۆسه‌ی هێزه‌كانی ڕژیم له سنووری هه‌نگه‌ژاڵ و ڕاسته‌وخۆ درانه به‌ر ده‌ستڕێژی گوله، له ئاكامی ئه‌و هێرشه‌دا، كۆڵبه‌رێكی ته‌مه‌ن ٢٥ ساڵی خه‌ڵكی سه‌قز به ناوی “فه‌ردین مواردی” به‌سه‌ختی بریندار و بۆ ناوه‌نده ده‌رمانییه‌كان گوازرایه‌وه.