له‌ماوه‌ی ڕۆژانی ڕابروودا كۆڵبه‌رێك خه‌ڵكی گوندی “میراوا”ی سه‌ر به شاری بانه به‌ناوی”هیوا ئه‌حمه‌دی” به ته‌قه‌ی هێزه‌كانی ڕژیم له سنووری “هه‌نگه‌ژاڵه”ی بانه به‌سه‌ختی برینداركراوه.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كه‌كان، هێزه‌كانی ڕژیم له سنووری “هه‌نگه‌ژاڵه”ی بانه كۆمه‌ڵێك له كۆڵبه‌رانیان داوه‌ته به‌ر ده‌ستڕێژی گولله و به‌هۆیه‌وه كوڵبه‌رێك به ناوی “هیوا ئه‌حمه‌دی” برینداربووه. جێگای ئاماژه‌یه كه ئه‌و كۆڵبه‌ره مل و ده‌ستی فیشه‌كی ساچمه‌یی به‌ركه‌وتووه و بۆ وه‌رگرتنی چاره‌سه‌ری پزیشكی ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌ی شای بانه كراوه.