به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو به كۆڵبه‌رنیووز، ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٢٨ی گوڵانی ١٤٠٢ی هه‌تاوی كۆڵبه‌رێكی خه‌ڵكی پیرانشار به‌ناوی “فاڕۆق عه‌زیزی” به ته‌قه‌ی هێزه‌كانی ڕژیم له سنووری مه‌ریوان به‌سه‌ختی بریندار بوو.
به‌پێی ئه‌و ڕاپۆرته، “فاڕۆق عه‌زیزی” له نزیكی گوندی “مێرگه‌درێژ” به ته‌قه‌ی ڕاسته‌وخۆی هێزه سه‌ركوتگه‌ره‌كانی ڕژیم بریندار و ڕاگوێزی نه‌خۆشخانه‌ی سۆران و له‌وێشه‌وه بۆ نه‌خۆشخانه‌یه‌كی تایبه‌ت له شاری هه‌ولێر گوازراوه‌ته‌وه. شایانی باسه كه له ڕۆژی چوارشه‌ممه‌وه سه‌دان كۆڵبه‌ر له سنووری ته‌ته‌ی هه‌ورامان كه‌وتنه‌ته بۆسه‌ی هێزه‌كانی ڕژیم و بۆ ماوه‌ی ٤٨ كاتژمێر له ده‌ستڕاگه‌یشتن به ئاو و خۆراكی پێویست بێبه‌ش كراون.