شه‌وی دووشه‌ممه ١٥ی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ر، هێزه سه‌ركوتگه‌ره‌كانی كۆماری ئیسلامی كۆمه‌ڵێك كۆڵبه‌ریان له سنووری بانه دایه به‌ر ده‌ستڕێژی گوله و به‌لانیكه‌م ٢٠ كۆڵبه‌ر بریندار بوون، له‌لایه‌كی دیكه‌وه دوو كۆڵبه‌ر له سنووری نه‌وسوود له‌لایه‌ن هه‌نگی مه‌رزیه‌وه به سه‌ختی ئه‌شكه‌نجه و ئازار دراون.
به‌پێی ڕاپۆرتی كوڵبهرنیووز، كۆمه‌ڵێك كۆڵبه‌ر له سنووری هه‌نگه‌ژاڵی بانه كه‌وتوونه‌ته بۆسه‌ی هێزه‌كانی ڕژیم و نزیكه‌ی ٢٠ كه‌س به فیشه‌كی ساچمه‌یی بریندار كراون. تا كاتی داڕشتنی ئه‌و هه‌واڵه هیچ زانیارییه‌ك له‌سه‌ر ناسناوی ئه‌و كۆڵبه‌رانه له‌به‌رده‌ستدا نییه. له‌لایه‌كی دیكه‌وه دوو كۆڵبه‌ری خه‌ڵكی جوانڕۆ كه هێشتا ناویان ئاشكرا نه‌بووه به‌هۆی ئه‌شكه‌نجه و لێدانی هێزه‌كانی حكوومه‌ت به‌سه‌ختی بریندار كراون، به‌ڵام هیچ زانیارییه‌ك له‌سه‌ر دۆخی ته‌ندرووستیان له‌به‌رده‌ستدا نییه.