به پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، ڕۆژی سێشه‌ممه ٢٣ی مانگی خاكه‌لێوه، كرێكارێكی شیركه‌تی لووله پۆلیكای شاره‌كی سه‌نعه‌تی ژماره ٢ی دێولان به ناوی “میهدی محه‌ممه‌دی” خه‌ڵكی شاری سنه، به هۆی نه‌بوونی ئیمه‌نی له شوێنی كار دوو قامكی له ژێر ده‌زگای پرێسدا قرتا.
به پێی زانیارییه‌كان، “میهدی محه‌ممه‌دی” خێزاندار و باوكی سێ منداڵه و ماوه‌ی حه‌وت ساڵه له‌و شیركه‌ته كار ده‌كات. ناوبراو شه‌وی ڕابردووی بۆ ماوه‌ی ١٢ ساعه‌ت له شیفتی شه‌و كاری كردۆه و له ژێر گۆشاری خاوه‌نكار ناچار كراوه شیفتی ڕۆژیش له‌سه‌ر كار بمێنێته‌وه و به هۆی ماندوویی و نه‌بوونی ئیمه‌نی شوێنی كار تووشی روداو بووه. جێگای ئاماژه‌یه كه ئه‌و شیركه‌ته ٧٠ كرێكاری هه‌یه و زۆربه‌ی قه‌رارداده‌كانی كرێكاران به شێوه‌ی سپی ئیمزا واژۆ كراوه.