له‌ماوه‌ی ڕۆژانی ڕابردوودا، كرێكارێكی ئیداره‌ی به‌رقی شاری مهاباد به‌ناوی “واحید باقری”، به‌هۆی به‌رق گرتوویی و نه‌بوونی ئیمه‌نی شوێنی كار به‌سه‌ختی برینداربووه.
به‌پێی زانیارییه‌كان، “واحید باقری” له كاتی كاركردندا له گوندی “دێ كون”ی شاری مهاباد تووشی ڕووداوی كار بووه و بۆ وه‌رگرتنی چاره‌سه‌ری پزیشكی ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌یه‌كی ورمێ كرا، كادری ده‌رمانی نه‌خۆشخانه‌ی ورمێ به ناوبراویان ڕاگه‌یاندووه كه به‌هۆی سه‌ختی برینه‌كانته‌وه ئه‌بێ هه‌ر دوو ده‌ستت ببڕینه‌وه. هه‌روه‌ها گۆرچیله‌كان و دڵی ئه‌و كرێكاره تووشی كێشه بووه و پێویستی به چاره‌سه‌ری فه‌وری هه‌یه.