ڕۆژی هه‌ینی ٥ی مانگی خه‌رمانانی ١٤٠٠ی هه‌تاوی كرێكارێك له شاری ته‌ورێز به هۆی به‌ربوونه‌وه له ته‌به‌قه‌ی پێنجه‌می بینایه‌كی نیوه كاره به سه‌ختی بریندار بوو .
به پێی ڕاپۆرته‌كان له دوای ئه‌م ڕووداوه‌دا تیمێكی فریاكه‌وتن گه‌یشتوونه‌ته شوێنی ڕووداوه‌كه و ئه‌و كرێكاره به‌هۆی سه‌ختی برین و شكاوی ئه‌ندامانی له‌شیه‌وه گواستراوه‌ته‌وه بۆ نه‌خۆشخانه‌ی ئه‌و شاره . شایانی باسه ساڵانه به هۆی نه‌بوونی ئیمه‌نی له شوێنی كار به ده‌یان كرێكار له كاتی كار كردن دا بریندار و گیان له ده‌ست ئه‌ده‌ن .