شه‌وی پێنج شه‌ممه ٢٢ی مانگی ڕه‌زبه‌ر، كرێكارێكی شاره‌داری سه‌قز له كاتی كاركردن له شه‌قامی “سه‌عدی”، له لایه‌ن ئۆتۆمبێلێكی سه‌واریه‌وه پێكرا و به‌سه‌ختی بریندار بوو كه بۆ وه‌رگرتنی چاره‌سه‌ری پزیشكی ڕاگوێزی نه‌خۆشخانه‌ی ئه‌و شاره كرا.
به پێی ئه‌و گرته ویدیۆیه كه له چاوی دووربینێكی سه‌ر ئه‌و شه‌قامه زه‌وت كراوه، شوفێری ئۆتۆمبێله‌كه به هۆی لێخۆڕینی تونده‌وه ناتوانێت ماشێنه‌كه‌ی كۆنتڕۆڵی بكات و له ئاكامدا له‌و كرێكاره ده‌كه‌وێت و به‌سه‌ختی برینداری ده‌كات.