ڕۆژی سێشه‌ممه ٢٣ی مانگی خه‌رمانان، هێزه‌كانی ڕژیم ئۆتۆمبێلی كاسبكارێكیان له شاری نه‌وسوود داوه‌ته به‌ر ده‌سترێژی گولله و له ئاكامدا شۆفێری ئۆتۆمبێله‌كه به‌سه‌ختی بریندار بوو.
به وته‌ی سه‌رچاوه خۆجێیه‌كان، هێزه‌كانی سپای پاسداران به شوێن ئۆتۆمبێلی ئه‌و كاسبكاره ده‌كه‌ون و به دوای ته‌قه‌یه‌كی زۆر ماشێنی ئه‌و كاسبكاره وه‌رده‌گه‌ڕێته‌وه و شۆفێره‌كه‌ی به سه‌ختی بریندار ده‌بێت. جێی ئاماژه‌یه كه به دوای ئه‌و ڕووداوه هێزه‌كانی سپای پاسداران شوێنه‌كه گه‌ماروو ده‌ده‌ن و ڕێگری له‌و خه‌ڵكانه ده‌كه‌ن كه بۆ یارمه‌تیدانی ئه‌و كاسبكاره برینداره هاتبوون.