ڕۆژانی سێشه‌ممه و چوارشه‌ممه ١٦ و ١٧ی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ر، شه‌ش كۆڵبه‌ر له سنووره‌كانی بانه و سه‌قز به ته‌قه‌ی هێزه‌كانی ڕژیم به‌سه‌ختی بریندار بوون.
به‌پێی ڕاپۆرتی كۆڵبه‌رنیووز، ڕۆژی سێشه‌ممه كۆمه‌ڵێك كۆڵبه‌ر كه‌وتنه بۆسه‌ی هێزه‌كانی ڕژیم له سنووره‌كانی بانه و سه‌قز و چوار كۆڵبه‌ر به ناوه‌كانی “ناسر ئه‌حمه‌دی”، “موسلم ئه‌حمه‌دی”، “سراجه‌دین” و “محه‌ممه‌د ئه‌مین” له لایه‌ن دست، قاچ و پشته‌وه به سه‌ختی بریندار بوون. هه‌روه‌ها ڕۆژی چوارشه‌ممه ١٧ی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ر، دوو كۆڵبه‌ری دیكه له سنووری بانه به ته‌قه‌ی ڕاسته‌وخۆی هێزه‌كانی كۆماری ئیسلامی به‌سه‌ختی بریندار و ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه كران. ناسناوی ئه‌و دوو كۆڵبه‌ره بریتیه له: “كه‌یوان ئیسماعیلپور” خه‌ڵكی سه‌رده‌شت و “بارزان.