به پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو به كۆڵبه‌ر نیووز، ڕۆژی پێنجشه‌ممه ١١ی مانگی خاكه‌لێوه، به هۆی پێكدادانی دوو ئۆتۆمبێلی سه‌واری له ڕێگای نێوان كامیاران بۆ مه‌ریوان، شه‌ش هاووڵاتی به‌سه‌ختی بریندار بوون.
به پێی ئه‌و هه‌واڵه، ڕووداوه‌كه له نێوان دوو ئۆتۆمبێلی سه‌واری جۆری پژۆ پارس و وانتی سایپا له نزیك به‌ندئاوی “زیویه” ڕوویداوه و برینداره‌كان گوازراونه‌ته‌وه بۆ نه‌خۆشخانه. خراپی ڕێگه‌وبانه‌كانی كوردستان و ناستانداردبوونی ئۆتۆمبێله‌كانی به‌رهه‌می نێوخۆ سه‌ره‌كی ترین هۆكاری ڕووداوه‌كانی هاتووچۆیه له جاده‌كانی كوردستان و ساڵانه به‌ده‌یان هاووڵاتی دبنه قۆربانی.