ڕۆژی دووشه‌ممه ٢١ی مانگی خه‌رمانان، له شه‌ڕ و پێكدادانێكی چه‌كداری له ناوه‌ندێكی گه‌وره‌ی بازاڕكردن له شاری ئیستانبوول شه‌ش كه‌س برینداربوون كه یه‌كێكیان ئێرانیه.
به‌پێی ڕاپۆرتی میدیاكانی توركیا، چه‌ند كه‌س له ناوه‌ندی بازاڕكردنی “ساریره” له‌شاری ئیستانبوول له‌گه‌ڵ یه‌كدا به‌شه‌ڕ دێن و به فیشه‌ك ته‌قه له‌یه‌ك ده‌كه‌ن كه به‌هۆیه‌وه شه‌ش كه‌س بریندار ده‌بن كه چواریان خه‌ڵكی وڵاتانی ئێران و ئازه‌ربایجانن و دووانی دیكه‌ش خه‌ڵكی توركیان.