ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٢ی ڕه‌زبه‌ری ١٤٠٢، له سێ ڕووداوی هاتووچۆ له پارێزگای ورمێ شه‌ش هاووڵاتی به‌سه‌ختی بریندار بوون كه یه‌كێكیان منداڵه و باری ته‌ندرووستی ناجێگیره.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، له سێ ڕووداوی هاتووچۆ له مێحوه‌ره‌كانی شنۆ- ورمێ، مهاباد- بۆكان و جاده‌ی كانی به‌رازانی مهاباد شه‌ش كه‌س به‌سه‌ختی بریندار بوون و باری ته‌ندرووستی به‌شێكیان ناجێگیره. له ڕووداوی یه‌كه‌م دا چوار كه‌س به‌هۆی پێكدادانی نێوان ئۆتومبێلێكی پژۆ له‌گه‌ڵ تانكه‌رێكی سووته‌مه‌نی دا چوار كه‌س به‌سه‌ختی بریندار بوون و ئێستا له به‌شی تایبه‌تی نه‌خۆشخانه‌ی ورمێ له ژێر چاودێری ورد دان.