ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٢ی گوڵانی ١٤٠٣، كارگه‌یه‌كی گاز له شارۆچكه‌ی ئاساوڵه‌ی سنه ته‌قییه‌وه و هاووڵاتیه‌ك به‌سه‌ختی بریندار بوو.
شارۆچكه‌ی ئاساوڵه یه‌كێك له ناوچه په‌راوێزنشینه‌كانی شاری سنه‌یه كه دانیشتووانه‌كه‌ی له ژێر هێڵی هه‌ژاری دا ده‌ژین. ڕۆژی ڕابردوو دزه‌كردنی گاز له كارگه‌یه‌كی پڕكردنی كه‌پسوولی پكنیكی، ته‌قینه‌وه‌ی لێ كه‌وته‌وه. له ئه‌نجامی ئه‌و ڕووداوه‌دا هاووڵاتیه‌ك به‌سختی بریندار و بۆ ناوه‌نده ده‌رمانییه‌كان گوازرایه‌وه،هه‌روه‌ها زیانێكی زۆر به چه‌ند خانوو و دوو سووپرماركت گه‌یشت.