ڕۆژی چوارشه‌ممه ٢٧ی مانگی گوڵان، ئه‌رته‌شی توركیا گونده‌كانی ده‌ورووبه‌ری جاده‌ی “ام ٤”ی له نزیك “عه‌ین عیسا” تۆپباران كرد و به‌هۆیه‌وه سێ كه‌س له‌وانه منداڵێك به‌سه‌ختی بریندار بوون.
به وته‌ی به‌رپرسانی ئیداره‌ی خۆبه‌ڕێوه‌به‌ری ڕۆژئاوای كوردستان، ئه‌رته‌شی توركیا و گرووپه ئیسلامیه‌كانی سه‌ر به‌و وڵاته هاوكات له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژاردنه‌كانی سه‌رۆك كۆماری له‌و وڵاته و پاش هه‌ڵبژاردنه‌كان به‌رده‌وام ناوچه جیاجیاكانی ڕۆژائاوای كوردستانیان له ڕێگه‌ی په‌هباد و تۆپبارانه‌وه بۆردوومان كردووه و زیانێكی زۆریان به دانیشتووانی مه‌ده‌نی ناوچه‌كه گه‌یاندووه.