ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٢٥ی مانگی پووشپه‌ڕ، سێ هاووڵاتی خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستان به ته‌قه‌ی هێزه‌كانی كۆماری ئیسلامی له یه‌كێك له‌ناوچه سنوورییه‌كان بریندار و ڕاگوێزی نه‌خۆشخانه كران.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، هێزه‌كانی ڕژیم به‌بێ ئاگادركردنه‌وه‌ی پێشوه‌خت چه‌ند هاووڵاتی خه‌ڵكی شاری پێنجوێن له هه‌رێمی كوردستانیان داوه‌ته به‌ر ده‌ستڕێژی گولله و به‌هۆیه‌وه سێ كه‌س بریندار و ڕاگوێزی نه‌خۆشخانه كراون. به‌پێی زانیارییه‌كان، ته‌قه‌ی هێزه‌كانی ڕژیم بووه‌ته هۆی ئاگرگرتنی له‌وه‌ڕگه و دارستانه‌كانی ناوچه‌كه و هێزه‌كانی ئاگركوژێنه‌وه به مه‌به‌ستی كۆنتڕۆڵ كردنی ئاگره‌كه له ناوچه‌كه جێگیر كراون.