ئێواره‌ی ڕۆژی هه‌ینی ١٤ی مانگی ڕێبه‌ندان، به‌هۆی ڕووخانی بیانیه‌ك له ده‌ورووبه‌ری شاری ئیلام، سێ ئه‌ندامی بنه‌ماڵه‌یه‌ك به‌سه‌ختی بریندار و ڕاگوێزی نه‌خۆشخانه كران.
به‌پێی زانیارییه‌كان، ئه‌و بینایه له نزیك به‌ندی ناوه‌ندی ئیلام له گه‌ڕه‌كی “سه‌بزی ئاباد” به هۆی ناستانداردبوونه‌وه به‌سه‌ر دانیشتووانه‌كه‌یدا ڕووخاوه و سێ كه‌س برینداربوون و ئۆتۆمبێلێكی سه‌واریش له نزیك ماڵه‌كه‌دا زیانی پێگه‌یشتووه. شایانی باسه كه ڕێژه‌ی دانیشتووانی ناوچه حاشیه‌نشینه‌كانی ئێران به‌هۆی هه‌ژاری و هه‌ڵاوسانه‌وه ڕۆژ له‌دوای ڕۆژ ده‌ڕواته سه‌ره‌وه و ئه‌و بینایانه‌ی له‌و ناوچانه ساز ده‌كرێت ناستاندارده و ئه‌منیه‌تی نییه، هه‌ر به‌و هۆیه‌وه ساڵانه به‌ده‌یان ڕووداوی له‌و شێوه ڕوو ده‌دات و قوربانی لێ ئه‌كه‌وێته‌وه.