به پێی ڕاپۆرته‌كان، به هۆی ته‌قینه‌وه‌ی گاز له بینایه‌كی هه‌ڵكه‌وتوو له شه‌قامی “پیروزی” شاره‌كی به‌هارانی سنه، سێ هاووڵاتی به‌سه‌ختی بریندار بوون.
به وته‌ی شایه‌ت حاڵان، ئه‌و ته‌قینه‌وه به هۆی بڵاوبوونه‌وه‌ی گاز له مه‌نزڵێكی دوو نهۆمی له فازی ٢/١٩ی شاره‌كی به‌هارانی سنه ڕوویداوه كه به هۆیه‌وه سێ هاووڵاتی بریندار بوون. ته‌قینه‌وه‌كه تا ڕاده‌یه‌ك به‌هێز بووه كه شیشه‌ی ماڵه‌كانی ده‌ورووبه‌ری شكاندووه و زه‌ره‌ر و زیانێكی زۆریشی به‌و بینایه گه‌یاندووه. نه‌بوونی ئیمه‌نی، كۆن بوونی سیسته‌می لووله كه‌شی گاز له شاره‌كانی ئێران ساڵانه ده‌بێته هۆی كوژران و بریندار بوونی ده‌یان هاووڵاتی.