ڕۆژی پێنجشه‌ممه ١٤ی مانگی ڕێبه‌ندان، به‌هۆی هێرشی چه‌ند چه‌كدارێكی نه‌ناسراو له گوندی “قه‌ڵاهوور”ی سه‌ر به شاری سه‌رپێڵی زه‌هاو، سێ هاووڵاتیی به‌سه‌ختی بریندار كران.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، چه‌ند چه‌كدارێكی نه‌ناسراو ئه‌مه دووهه‌م جاره هێرش ده‌كه‌نه سه‌ر ئه‌و گونده و به‌و هۆیه‌وه سێ هاووڵاتیی به‌سه‌ختی بریندار بوونه كه به‌مه‌به‌ستی وه‌رگرتنی چاره‌سه‌ری پزیشكی ڕه‌وانه‌ی ناوه‌نده ده‌رمانیه‌كانی شاری كرماشان كراون. شایانی باسه هه‌تا ئێستا هۆكار و ناسنامه‌ی هێرشبه‌ران ئاشكرا نه‌كراوه و دیار نییه به چ مه‌به‌ستێك دوو جار هێرش كراوه‌ته سه‌ر دانیشتووانی ئه‌و گونده.