به وته‌ی به‌رپرسانی خۆبه‌ڕێوه‌به‌ری ڕۆژئاوای كوردستان، ڕۆژی دووشه‌ممه ٢٣ی مانگی ڕه‌شه‌ممه به هۆی تۆپبارانی ئه‌رته‌شی توركیا بۆ سه‌ر ناوچه‌كانی ده‌ورووبه‌ری “عه‌ین عیسا”، لانیكه‌م سێ منداڵ به‌سه‌ختی بریندار بوون.
به پێی زاینارییه‌كان ئه‌و سێ منداڵه ته‌مه‌نیان له نێوان ١٠ بۆ ١٥ ساڵ بووه و پاش ڕووداوه‌كه بۆ نه‌خۆشخانه‌ی قامیشلوور ڕاگوێزراون. له حاڵێكدا دنیا سه‌رقاڵی قه‌یرانی شه‌ڕی ڕووسیه و ئۆكراینه، ڕژیمی توركیاش هێرشه‌كانی بۆ سه‌ر خه‌ڵكی ڕۆژئاوا چڕتر كردووه‌ته‌وه و ڕۆژانه چه‌ندین هاووڵاتی مه‌ده‌نی ده‌بنه قۆربانی هێرشه‌كانی ئه‌و وڵاته.