ڕۆژانی چوارشه‌ممه و پێنجشه‌ممه ٢٤ و ٢٥ی خه‌زه‌ڵوه‌ری ١٤٠٢، سێ كۆڵبه‌ری دیكه به ناوه‌كانی “دیاكۆ ڕه‌مه‌زانی”، “سه‌لاح كه‌ریمی” و “ئه‌شكان” به ته‌قه‌ی هێزه‌كانی ڕژیم له سنووری هه‌نگه‌ژاڵی بانه به‌سه‌ختی بریندار بوون.
به‌پێی ڕاپۆرتی كۆڵبه‌رنیووز، شه‌وی پێنجشه‌ممه ٢٥ی خه‌زه‌ڵوه‌ر، كۆڵبه‌رێكی ته‌مه‌ن ٣٠ ساڵی خه‌ڵكی سنه به ناوی “سه‌لاح كه‌ریمی” به فیشه‌كی ساچمه‌یی له سنووری بانه پێكرا و جه‌سته‌ی له چه‌ند لاوه بریندا بوو. به‌پێی زانیارییه‌كان، دۆخی ته‌ندرووستی ئه‌و كۆڵبه‌ر ناجێگیره. هه‌روه‌ها شه‌وی چوارشه‌ممه ٢٤ی خه‌زه‌ڵوه‌ر، دوو كۆڵبه‌ر به ناوه‌كانی “دیاكۆ ڕه‌مه‌زانی” ته‌مه‌ن ٢٥ ساڵ و خه‌ڵكی سه‌قز و “ئه‌شكان(پاشناو نادیار)” ته‌مه‌ن ٢٧ ساڵ و خه‌ڵكی سه‌قز به ته‌قه‌ی هێزه‌كانی هه‌نگی مه‌رزی له سنووری هه‌نگه‌ژاڵی بانه بریندار و بۆ ناوه‌نده ده‌رمانییه‌كان گوازراونه‌ته‌وه.