ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٢١ی به‌فرانباری ١٤٠٢، سێ كۆڵبه‌ری خه‌ڵكی شارستانی ڕه‌وانسه‌ر به ته‌قه‌ی هێزه‌كانی هه‌نگی مه‌رزی نه‌وسوود به‌سه‌ختی بریندار كران.
به‌پێی ڕاپۆرتی كۆڵبه‌رنیووز، ڕۆژی پێنجشه‌ممه كۆمه‌ڵێك كۆڵبه‌ر كه‌وتوونه‌ته بۆسه‌ی هێزه‌كانی ڕژیم له سنووری نه‌وسوود و ڕاسته‌وخۆ ته‌قه‌یان لێكراوه، له ئاكامی ئه‌و هێرشه‌دا سێ كۆڵبه‌ری خه‌ڵكی ڕه‌وانسه‌ر به ناوه‌كانی “پارسا زۆڵفهقاڕی”، “هادی مه‌نسووری” و “بۆرهان مۆزه‌فه‌ری” به سه‌ختی بریندار و ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌ی پاوه كراون.