به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو به كۆڵبه‌رنیووز، ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ١٣ی مانگی خه‌رمانان، هێزه‌كانی ڕژیم له ناوچه‌یه‌ك به‌ناوی “ده‌ڕه هه‌رات” كۆمه‌ڵێك له كۆڵبه‌رانیان دایه به‌ر ده‌ستڕێژی گولله و له ئاكامدا دوو كۆڵبه‌ر به‌ناوه‌كانی “ئێقباڵ عه‌لیزاده”، “په‌رویز مورادی” و “عه‌لی ئه‌حمه‌دی” به‌سه‌ختی برینداربوون.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، “ئێقباڵ عه‌لیزاده” خه‌ڵكی شاری مه‌ریوان و “عه‌لی ئه‌حمه‌دی” و “په‌رویز مورادی” خه‌ڵكی سه‌لاسی باوه‌جانین و به فیشه‌كی ساچمه‌یی پێكراون و ده‌ست و لاقیان به‌سه‌ختی بریندار و ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه كراون. له ماوه‌ی یه‌ك حه‌وتووی ڕابردوودا هێزه‌كانی كۆماری ئیسلامی له سنووره‌كانی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان ده‌ستیان داوه‌ته كۆمه‌ڵكوژكردنی كۆڵبه‌ران و له‌و ماوه‌یه‌دا چه‌ندین كۆڵبه‌ر به ته‌قه‌ی ڕاسته‌وخۆی هێزه سنوورییه‌كانی ڕژیم كوژران و برینداربوون.
