کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

برینداربوونی سێ كۆڵبه‌ر له‌ سنووری “ته‌ته‌”ی هه‌ورامان

برینداربوونی سێ كۆڵبه‌ر له‌ سنووری ته‌ته‌ی هه‌ورامان 1

به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو به‌ گۆڵبه‌رنیووز، ڕۆژی دووشه‌ممه‌ ٤ی مانگی خه‌رمانان هێزه‌ سه‌ركوتگه‌ره‌كانی ڕژیم كۆمه‌ڵێك كۆڵبه‌ریان له‌ سنووریته‌ته‌ی هه‌ورامان داوه‌ته‌ به‌ر ده‌سڕێژی گولله‌ و  به‌هۆیه‌وه‌ سێ كۆڵبه‌ر به‌سه‌ختی برینداربوون.

به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، كۆڵبه‌ران له‌كاتی گه‌ڕانه‌وه‌دا بوون و هیچ كۆڵه‌یه‌كیان پێ نه‌بووه‌، به‌ڵام هێزه‌ سنوورییه‌كانی ڕژیم ته‌قه‌یان لێكردوون‌ و به‌هۆیه‌وه‌  ده‌ست و پێی سێ كۆڵبه‌ر به‌سه‌ختی برینداربووه‌. شایانی باسه‌ كه‌ هێشتا ناسنامه‌ی ئه‌و سێ كۆڵبه‌ره‌ ئاشكرا نه‌كراوه‌.