به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو به‌كۆڵبه‌رنیووز، ڕۆژی دووشه‌ممه ٧ی مانگی خه‌رمانان، ئۆتۆمبێلێكی تۆیۆتا له سنووری “كیله”ی بانه خۆی كێشا به كۆڵبه‌راندا و به‌هۆیه‌وه سێ كۆڵبه‌ر به‌سه‌ختی برینداربوون.
به‌پێی زانیارییه‌كان، پاش ڕووداوه‌كه كۆڵبه‌رانی بریندار ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌ی “سه‌لاحه‌دین”ی بانه كراون و تاكاتی بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌م هه‌واڵه هیچ زانیارییه‌ك له‌سه‌ر ناسنامه‌یان له‌به‌رده‌ستا نییه. جێگای ئاماژه‌یه ئه‌و ئۆتۆمبێله‌ی تاوانه‌كه‌ی ئه‌نجام داوه شوێنی رووداوه‌كه‌ی به‌جێهێشتووه و شۆناسی بۆ خه‌ڵكی ناوچه‌كه ئاشكرا نه‌بووه.