له دوو ڕۆژی ڕابردوودا، سێ كۆڵبه‌ری دیكه له سنووری بانه به ته‌قه‌ی هێزه‌كانی ڕژیم به‌سه‌ختی بریندار بوون.
به‌پێی ڕاپۆرتی كۆڵبه‌رنیووز، شه‌وی سێشه‌ممه ٣٠ی خه‌زڵوه‌ری ١٤٠٢، كۆڵبه‌رێكی خه‌ڵكی بانه به ناوی “په‌رویز قادری” ته‌مه‌ن ٢٩ ساڵ، به ته‌قه‌ی هێزه‌كانی هه‌نگی مه‌رزی ئه‌و شاره به‌سه‌ختی بریندار كرا. هه‌روه‌ها شه‌وی چوارشه‌ممه ١ی مانگی سه‌رماوه‌ز، دوو كۆڵبه‌ری دیكه به ناوه‌كانی “پژمان ڕه‌مه‌زانی” خه‌ڵكی بۆكان و “حه‌سه‌ن فه‌ره‌جی” ته‌مه‌ن ٢٩ ساڵ و خه‌ڵكی سه‌قز به ده‌ستڕێژی گوله‌ی سه‌ركوتگه‌رانی كۆماری ئیسلامی له سنووری هه‌نگه‌ژاڵی بانه به‌سه‌ختی بریندار بوون.