به‌یانی هه‌ینی ٢٢ی به‌فرانبار و ڕۆژی چوارشه‌ممه ٢٠ی به‌فرانبار، سێ كۆڵبه‌ر له سنووره‌كانی بانه و نه‌وسوود به ته‌قه‌ی هێزه‌كانی ڕژیم بریندار كران.
به‌پێی ڕاپۆرتی كۆڵبه‌رنیووز، مێرمنداڵێكی ته‌مه‌ن ١٨ ساڵ به ناوی “محه‌ممه‌د ڕه‌شیدپور” و خه‌ڵكی بانه، ڕۆژی چوارشه‌ممه به ته‌قه‌ی ڕاسته‌وخۆی سه‌ركوتگه‌رانی كۆماری ئیسلامی له سنووری “كه‌نده‌سوور”ی ئه‌و شاره بریندار كراوه. هه‌روه‌ها به‌یانی هه‌ینی ٢٢ی به‌فرانبار، دوو كۆڵبه‌ر كه هێشتا ناسناویان ئاشكرا نه‌كراوه به ده‌ستڕێژ گوله‌ی جه‌نایه‌تكارانی كۆماری ئیسلامی له سنوور نه‌وسوود به‌سه‌ختی بریندار و ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه كراون.