ڕۆژانی چوارشه‌ممه و هه‌ینی ١٥ و ١٧ی سه‌رماوه‌زی ١٤٠٢، سێ كۆڵبه‌ر به ناوه‌كانی “فه‌رهاد سوله‌یمانی” و “حه‌مزه سوله‌یمانی” خه‌ڵكی جوانڕۆ و “كه‌یهان ئه‌مینی” خه‌ڵكی پاوه له سنووره‌كانی نه‌وسوود و پاوه به ته‌قه‌ی هێزه‌كانی ڕژیم بریندار كران.
به‌پێی ڕاپۆرتی كۆڵبه‌رنیووز، شه‌وی هه‌ینی كۆمه‌ڵێك كۆڵبه‌ر له سنووری نه‌وسوود كه‌وتوونه بۆسه‌ی هێزه‌كانی ڕژیم و دوو كۆڵبه‌ری خه‌ڵكی جوانڕۆ به ناوه‌كانی “فه‌رهاد و حه‌مزه سوله‌یمانی” به ده‌ستڕێژی گوله‌ی سه‌ركوتگه‌رانی ڕژیم بریندار بوون. لاله‌یه‌كی دیكه‌وه ڕۆژی چوارشه‌ممه كۆڵبه‌رێكی خه‌ڵكی پاوه به ناوی “كه‌یهان ئه‌مینی” به ته‌قه‌ی ڕاسته‌وخۆی هێزه‌كانی هه‌نگی مه‌رزی به‌سه‌ختی بریندار و ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه كراوه.