ڕۆژانی یه‌كشه‌ممه و دووشه‌ممه ١٩ و ٢٠ی مانگی پووشپه‌ڕ، كۆڵبه‌رێك له سنووری ته‌ته‌ی هه‌ورامان و دوو كۆڵبه‌ر له سنووری نه‌وسوود به ته‌قه‌ی هێزه‌كانی ڕژیم به‌سه‌ختی بریندار بوون.
به‌پێی ڕاپۆرتی كۆڵبه‌رنیووز، شه‌وی دووشه‌ممه ١٠ی پووشپه‌ڕ، كۆڵبه‌رێك به ناوی “جه‌ماڵ” ته‌مه‌ن ٥٠ ساڵ و خه‌ڵكی مه‌ریوان به ته‌قه‌ی هێزه‌كانی ڕژیم له سنووری ته‌ته‌ی هه‌ورامان بریندار بوو. له‌و په‌یوه‌ندییه دا ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ١٨ی پووشپه‌ڕ، كۆڵبه‌رێكی ته‌مه‌ن ٣٣ ساڵ و خه‌ڵكی سه‌لاسی باوه‌جانی به ناوی “ئیدریس ڕه‌حمانی” به ته‌قه‌ی هێزه‌كانی ڕژیم له سنووری نه‌وسوود بریندار كرا، ڕۆژی دووشه‌ممه‌ش كۆڵبه‌رێكی خه‌ڵكی گوندی “بازان”ی سه‌ر به شاری جوانڕۆ به ناوی “یوونس مه‌حموودی” به ته‌قه‌ی هێزه‌كانی ڕژیم له سنووری نه‌وسوود بریندار و ڕاگوێزی نه‌خۆشخانه‌ی كرماشان كرا.