شه‌وی هه‌ینی ٢٦ی مانگی خه‌زڵوه‌ر، سێ كۆڵبه‌ر به ناوه‌كانی “فه‌رزاد حسێنی” ته‌مه‌ن ١٧ ساڵ، “حامێد محه‌ممه‌دزاده” ته‌مه‌ن ٢٢ ساڵ و “سوله‌یمان ئه‌مینی” ته‌مه‌ن ٢٨ ساڵ، به ته‌قه‌ی سه‌ركوتگه‌رانی كۆماری ئیسلامی له سنووری هه‌نگه‌ژاڵی بانه بریندار بوون.
به‌پێی ڕاپۆرتی گه‌یشتوو به كۆڵبه‌رنیووز، شه‌وی هه‌ینی كۆمه‌ڵێك كۆڵبه‌ر له سنووری هه‌نگه‌ژاڵی بانه كه‌وتنه بۆسه‌ی هێزه‌كانی ڕژیم و سێ كۆڵبه‌ر به ناوه‌كانی “فه‌رزاد حسێنی” ته‌مه‌ن ١٧ ساڵ و خه‌ڵكی گوندی “ئالیار”ی سه‌ر به شاری سه‌قز، “حامێد محه‌ممه‌دزاده” خه‌ڵكی بانه و “سوله‌یمان ئه‌مینی” ته‌مه‌ن ٢٨ ساڵ و خه‌ڵكی بانه به‌سه‌ختی بریندار و ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه كران.