ڕۆژی هه‌ینی ٢١ی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ر، به هۆی پێكدادانی دوو ئۆتۆمبێلی سه‌مه‌ند و پژۆی ٤٠٥ له جاده‌ی نێوان سنه-ر كامیاران سێ هاووڵاتی به‌سه‌ختی بریندار بوون.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، ئه‌و ڕووداوه له نزیك پردی ئاوایی “گه‌زنه” و له نێوان ڕێگای سنه بۆ كامیاران ڕوویداوه و سێ كه‌س به‌سه‌ختی بریندار بوون كه باری ته‌ندرووستی یه‌كێكیان مه‌ترسیدار ڕاگه‌یه‌ندراوه. جێی ئاماژه‌یه كه جاده‌كانی ئۆستانی كوردستان زۆر ته‌سك و ناستانداردن، به تایبه‌ت له كاتی بارینی به‌فر و باران ئه‌و ڕێگا و بانانه ده‌بنه جاده‌ی مه‌رگ و ساڵانه به ده‌یان هاووڵاتی تێیدا گیان له ده‌ست ده‌ده‌ن یان خۆ كه‌م ئه‌ندام ئه‌بن.