کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

برینداربوونی سێ كه‌س له‌ كاتی كوژانه‌وه‌ی ئاگری دارستانه‌كانی مه‌ریوان

برینداربوونی سێ كه‌س له‌ كاتی كوژانه‌وه‌ی ئاگری دارستانه‌كانی مه‌ریوان

ڕۆژی شه‌ممه‌ ٩ی پووشپه‌ڕ، ئاگری دارستانه‌كانی مه‌ریوان بۆ جارێكی دیكه‌ هه‌ڵگیرسا و سێ كه‌س له‌ كاتی دامركانه‌وه‌ی ئاگره‌كه‌ بریندار بوون.

ئاگری دارستانه‌كانی گوندی ڕه‌شه‌ دێ ڕۆژی شه‌ممه‌ له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی سه‌وزی چیای مه‌ریوان و خه‌ڵكی خۆبه‌خشه‌وه‌ كۆنتڕۆڵ كرابوو، به‌ڵام شه‌وی شه‌ممه‌ بۆ جارێكی دیكه‌ هه‌ڵگیرسا. به‌هۆی نه‌بوونی ئیمكاناتی پێویست و گازگرتوویی سێ كه‌س له‌ كاتی دامركانه‌وه‌ی ئاگره‌كه‌ تووشی هه‌ناسه‌ته‌نگی بوون و بۆ نه‌خۆشخانه‌ی بووعه‌لی مه‌ریوان گوازرانه‌وه‌.