کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

برینداربوونی سێ كه‌س به‌هۆی تۆپبارانی توركیا له‌ عه‌فرین

برینداربوونی سێ كه‌س به‌هۆی تۆپبارانی توركیا له‌ عه‌فرین 3

ڕۆژی دووشه‌ممه‌ ١٩ی خه‌رمانان، ژنێك و دوو منداڵ له‌ ئه‌نجامی تۆپبارانی ناوچه‌ی شێرا له‌ ده‌ورووبه‌ری عه‌فرین، به‌سه‌ختی بریندار بوون.

به‌پێی ڕاپۆرتی میدیاكانی ڕۆژئاوای كوردستان، توپخانه‌كانی ئه‌رته‌شی توركیا و به‌كرێگیراوه‌ ئیسلامگه‌راكانی سه‌ر به‌و وڵاته، گونده‌كانی سه‌ر به‌ ناوچه‌ی شێرا له‌ كانتۆنی عه‌فرینیان به‌ چڕی بۆردوومان كردووه‌ و له‌ ئه‌نجامی ئه‌و هێرشه‌دا، ژنێك و دوو منداڵ له‌ گوندی ته‌نب به‌ سه‌ختی بریندار و ڕه‌وانه‌ی ناوه‌نده‌ ده‌رمانییه‌كان كراون.