ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٢٨ی به‌فرانبار، ئه‌رته‌شی توركیا له ڕێگه‌ی تۆپخانه‌وه گونده‌كانی ناوچه‌ی شه‌هبای له كانتۆنی عه‌فرین به چڕی بۆردوومان كرد و به‌وهۆیه‌وه سێ كه‌س بریندار بوون.
به‌پێی زانیارییه‌كان، ئه‌رته‌شی توركیا گونده‌كانی “شهعالیه”، “عه‌ین ده‌قنه”، “بیلوونیه”، “مهخ”، “نهرهبیه”، تل عه‌ناب” و “ئۆم ئه‌به‌د”ی له شه‌هبا و گوندی “شوارهخه”ی له به‌شی شێرا به چڕی بۆردوومان كردووه. له ئاكامی ئه‌و هێرشه‌دا پیاوێكی ته‌مه‌ن ٥٠ ساڵ، ژنێكی ته‌مه‌ن ٤٥ ساڵ و منداڵێكی ته‌مه‌ن ١٦ ساڵ بریندار بوون. شایانی باسه كه هێرشه‌كانی توركیا زیانێكی زۆری مادی گه‌یاندۆته دانیشتووانی ڕۆژئاوای كوردستان و كاریگه‌ری له‌سه‌ر ژیان و مه‌عیشه‌تیان داناوه.