ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٢ی مانگی سه‌رماوه‌ز، ئه‌رته‌شی توركیا له ڕێگه‌ی په‌هباده‌وه هێرشی كرده سه‌ر ئۆتومبێلی هاووڵاتیانی مه‌ده‌نی له شاری عاموودا له ڕۆژئاوانی كوردستان و به‌وهۆیه‌وه سێ كه‌س بریندار بوون.
ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ش ئه‌رته‌شی توركیا له ڕێگه‌ی په‌هباده‌وه ناوندێكی خزمه‌تگوزاری و ئۆتومبێلێكی له شاری قامیشلوو كردبووه ئامانج، له ئاكامی ئه‌و هێرشه‌دا حه‌وت كه‌سی مه‌ده‌نی به‌سه‌ختی بریندار بوون. ئێواره‌ی پێنجشه‌ممه‌ش درۆنه‌كانی توركیا ئۆتومبێلێكی دیكه‌یان له شاری عاموودا كرده ئامانج و له‌و هێرشه‌ش دا سێ كه‌سی مه‌ده‌نی به‌سه‌ختی بریندار و ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه كران.