کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

برینداربوونی سێ كرێكار له‌ كارگه‌ی موبل سازی شیراز

برینداربوونی سێ كرێكار له‌ كارگه‌ی موبل سازی شیراز

نیوه‌ڕۆی شه‌ممه‌ ١٣ی مانگی جۆزه‌ردان، كارگه‌یه‌كی موبل سازی له‌ گه‌ڕه‌كی سوڵتان ئابادی شیراز ئاگری گرت و به‌هۆیه‌وه‌ سێ كرێكار بریندار بوون.

به‌وته‌ی به‌رپرسانی ڕێكخراوی ئاگركوژێنه‌وه‌ی شیراز، ئاگر له‌ كارگه‌یه‌كی موبل سازی له‌ گه‌ڕه‌كی سوڵتان ئابادی شیراز كه‌وته‌وه‌ و ناوچه‌یه‌ك به‌ پانتایی ٤٠٠ میتری سێ جای سووتاند. كاتێك ئاگركه‌ بۆ ماڵه‌كانی ده‌ورووبه‌ر ته‌شه‌نه‌ی ده‌كرد له‌لایه‌ن هێزه‌كانی ئه‌و ڕێكخراوه‌یه‌ كۆنتڕۆڵ كرا و سێ كرێكاری برینداری ئه‌و ڕووداوه‌ بۆ نه‌خۆشخانه‌ی شاری شیراز گوازراونه‌ته‌وه‌.