به پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، ڕۆژی سێشه‌ممه ٢٣ی مانگی خاكه‌لێوه، سێ خۆێندكاری قۆناغی سه‌ره‌تایی مه‌دره‌سه‌یه‌ك له شارۆچكه‌ی “هادیشار“ی سه‌ر به شارستانی “جۆڵفا” له پارێزگای ورمێ، به هۆی ڕووخانی دیواری مه‌دره‌سه به‌سه‌ختی بریندار بوون.
به پێی ئه‌و هه‌واڵه، ڕووداوه‌كه به هۆی هاتنی زریانێكی به‌هێز ڕوویداوه و له شاری “ماكوو“ش چه‌ندین ماڵ و دۆكانی هاووڵاتییانی ڕووخاندووه. جێگای ئاماژه‌یه كه نه‌بوونی ئیمه‌نی و ناستانداردبوونی مه‌درسه‌كان هۆكاری سه‌ره‌كی ڕوودانی ئه‌و كاره‌ساته‌یه و گیانی مرۆڤ كه‌مترین بایه‌خێكی به‌لای به‌رپرسانی ڕژیمی كۆماری ئیسلامیه‌وه نییه.