ڕۆژی شه‌ممه ٣٠ی مانگی گوڵان، چه‌كدارانی داعش هێرشیان كرده سه‌ر بازگه‌یه‌كی هێزه‌كانی سووریای دیمۆكراتیك له ڕۆژئاوای ده‌یره‌زوور و سێ كه‌سیان بریندار كرد.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، چه‌كدارانی داعش كاتژمێر ١٠ی به‌یانی ڕۆژی شه‌ممه هێرشیان كردۆته سه‌ر بازگه‌یه‌كی هێزه‌كانی سووریای دیمۆكراتیك له جاده‌ی “ئه‌بووخه‌شاب” له ڕۆژئاوای ده‌یره‌زوور و شه‌ڕ و پێكدادان هاته ئاراوه و سێ ئه‌ندامی هێزه كوردییه‌كان بریندار بوون. به‌وته‌ی وته‌بێژی هێزه‌كانی سووریای دیمۆكراتیك، مه‌به‌ستی چه‌كدارانی داعش تیرۆری یه‌كێك له فه‌رمانده‌كانیان بووه به‌ڵام له هه‌وڵه‌كه‌یان سه‌ركه‌وتوو نه‌بوون.