به پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو بهكۆڵبهر نیوز، ڕۆژی چوارشەممە ٢٤ی مانگی خاکەلێوە، کۆڵبەرێکی خەڵکی بانە بە ناوی “محەممەد مەولوودی” لە سنووری “هەنگەژاڵه” و كۆڵبه‌رێكی دیكه به ناوی “فه‌ریاد ئاداك” له سنووری نه‌وسوود به ته‌قه‌ی هێزه‌كانی كۆماری ئیسلامی به‌سه‌ختی بریندار كران.
به پێی زانیارییه‌كان، پاش ڕووداوه‌كه ئه‌و دوو كۆڵبه‌ره ڕاگوێزی نه‌خۆشخانه كراون و ئێستا له ژێر چاودێری پزیشكی دان. شایانی باسه كه له هه‌مان ڕۆژدا كۆڵبه‌ر نیوز هه‌واڵی برینداربوونی ١١ كۆڵبه‌ری دیكه‌ی له سنووره‌كانی هه‌رێمی كوردستان ڕاگه‌یاندبوو كه له هێرشی دڕندانه‌ی هێزه‌كانی سپای پاسداران به‌سه‌ختی بریندار كرابوون.