کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
هه‌واڵه‌کانكوردستان

برینداربوونی دوو هاووڵاتی له‌ ڕووداوی هاتووچۆ له‌ ڕێگای شنۆ- پیرانشار

برینداربوونی دوو هاووڵاتی له‌ ڕووداوی هاتووچۆ له‌ ڕێگای شنۆ پیرانشار

به‌ پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، ڕۆژی هه‌ینی به‌ هۆی وه‌رگه‌ڕانی ئۆتۆمبێلێكی پراید له‌ ڕێگای شنۆ بۆ پیرانشار، دوو هاووڵاتی به‌سه‌ختی بریندار بوون.

به‌ پێی زانیارییه‌كان، پاش ڕووداوه‌كه‌ ئه‌و دوو هاووڵاتییه‌ گوازراونه‌ته‌وه‌ بۆ نه‌خۆشخانه‌ و له‌ ئێستادا له‌ژێر چاودێری پزیشكی دان. جێی ئاماژه‌یه‌ كه‌ ڕێگای شنۆپیرانشار جاده‌یه‌كی ناستاندارده‌ و ڕۆژ نییه‌ ڕووداوی له‌و شێوه‌ی تێدا ڕوو نه‌دات و گیانی هاووڵاتیان نه‌خاته‌ مه‌ترسیه‌وه‌.