کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

برینداربوونی دوو هاووڵاتی سێڤیل به‌هۆی بۆردوومانه‌كانی توركیا له‌ برادۆست

برینداربوونی دوو هاووڵاتی سێڤیل به‌هۆی بۆردوومانه‌كانی توركیا له‌

ڕۆژی هه‌ینی ٢٢ی پووشپه‌ڕ، ئه‌رته‌شی توركیا “لۆلان”ی له‌ بناری چیای “شه‌كیو”ی سه‌ر به‌ ناوچه‌ی برادۆست بۆردوومان كرد و به‌هۆیه‌وه‌ دوو كه‌سی مه‌ده‌نی به‌سه‌ختی بریندار بوون.

به‌پێی زانیارییه‌كان، خه‌ڵكی ده‌ڤه‌ری برادۆست به‌ ئیمكان و ده‌رفه‌تی خۆیان برینداره‌كانیان بۆ نه‌خۆشخانه‌ گواستۆته‌وه‌. هاوكات فڕۆكه‌كانی ده‌وڵه‌تی تورك سنووری پارێزگای دهۆكیان به‌ چڕی بۆردوومان كردووه‌ به‌ڵام زانیارییه‌ك له‌سه‌ر زیانه‌ گیانی و مادییه‌كانی له‌به‌رده‌ستدا نییه‌.