ڕۆژی چوارشه‌ممه ١٧ی گەلاوێژ، هێزە ئینتزامییه‌كانی ڕژیم لە گوندی گەنجەکی سەر بە شاری جاسک تەقەیان لە هاووڵاتیان کرد و به‌وهۆیه‌وه دوو كه‌س بریندار بوون.
به‌پێی ڕاپۆرتی حال وه‌ش، هێزەكانی ڕژیم بەدوای ئۆتۆمبیلی سووختبەرێك کەوتوون، به‌ڵام پاش ئه‌وه‌ی ئۆتۆمبێلی سووختبه‌ره‌كه چووەته نێو گوندی گه‌نجه‌ك و هێزه‌كانی ڕژیم به‌دوای دا كه‌وتوون، خەڵک ڕێگه‌یان به هێزه‌كانی ڕژیم گرتووه و ئه‌وانیش خه‌ڵكیان داوه‌ته به‌ر ده‌ستڕێژی گوله و له ئه‌نجامی ئه‌و ته‌قه كردنه‌دا، دوو كه‌س بریندار بوون.