کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

برینداربوونی دوو هاووڵاتی به‌لووچ به‌ ته‌قه‌ی ڕاسته‌وخۆی هێزه‌كانی ڕژیم

برینداربوونی دوو هاووڵاتی به‌لووچ به‌ ته‌قه‌ی ڕاسته‌وخۆی هێزه‌كانی

ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌ ٢٢ی ڕه‌زبه‌ر، دایكێك و منداڵێكی به‌لووچ له‌ شارستانی ئێرانشار به‌ ته‌قه‌ی ڕاسته‌وخۆی سه‌ركوتگه‌رانی كۆماری ئیسلامی بریندار بوون.

به‌پێی ڕاپۆرتی كه‌مپه‌ینی چالاكانی به‌لووچ، هێزه‌ ئینتزامییه‌كانی به‌لووچ به‌ بێ هۆكار به‌دوای ئۆتۆمبێلی خێزانێكی به‌لووچ كه‌وتوون و ڕاسته‌وخۆ ته‌قه‌یان لێ كردوون. له‌ ئاكامی ئه‌و هێرشه‌دا، دایكێك و منداڵێك كه‌ ناسناویان هێشتا ئاشكرا نه‌كراوه‌ بریندار و بۆ نه‌خۆشخانه‌ گوازراونه‌ته‌وه‌.