به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٧ی مانگی گوڵان، دوو منداڵی خه‌ڵكی گوندی “قۆڵقۆڵه”ی سه‌ر به ناوچه‌ی “ساڕاڵ”ی سنه به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی مین به‌سه‌ختی بریندار بوون.
به‌پێی ئه‌و ڕاپۆرته، دوو منداڵ به‌ناوه‌كانی “سه‌ركۆ سه‌مه‌دی” و “عه‌رشیا نووری” له‌كاتی كایه‌كردن له ده‌ورووبه‌ری بنكه‌یه‌كی نیزامی چۆڵكراوی سپای پاسداران له گوندی “قۆڵقۆڵه”، به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی مینی چێندراو له‌لایه‌ن ڕژیمه‌وه به‌سه‌ختی بریندار بوون و باری ته‌ندووستی یه‌كێكیان ناجێگیره.