ڕۆژی دووشەممە ۲۷‌ی گوڵان، دوو کۆڵبەر بە ناوه‌كانی “یووسف ئەمینی”، خەڵکی گوندی “نەنوور”ی سەر بە شاری بانە و “عەبدوڵڵا” خەلکی شاری بانە بە ھۆی تەقەی ھێزە سنوریەکانی کۆماری ئیسلامی لە سنووری “بروێشکانی”، به سه‌ختی بریندار کران.
بە پێی راپۆرتەکان، کۆمەڵێک لە کۆڵبەران لە سنووره‌كانی “زەڵێ” و “بروێشکانی” سەر بە شاری بانە دەکەونە بۆسەی ھێزە سنووریەکانی کۆماری ئیسلامی و به هۆی ته‌قه‌ی ڕاسته‌وخۆی هێزه‌كانی ڕژیم، دوو كۆڵبه‌ر بە سەختی بریندار دەکرێن كه به هۆی سه‌ختی برینه‌كانیان ده‌گوازرێنه‌وه بۆ نه‌خۆشخانه‌ی شاری بانه.