کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستان هه‌واڵه‌کان

برینداربوونی دوو كۆڵبه‌ر له‌ سنووره‌كانی سه‌وڵاوا و چاڵدۆران

به‌ پێی ڕاپۆرته‌كان، لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا دوو کۆڵبەر لە سنوورەکانی سەوڵاوا و چاڵدۆران بە هۆی بەربوونەوە لە هەڵدێر و تەقەی هێزە چەکدارەکانی ڕژیم بریندار بوون.

بەپێی ئه‌م ڕاپۆرته‌، ڕۆژی پێنجشەممە ٢٦ی بەفرانبار کۆڵبەرێکی خەڵکی گوندی “باڵەک” سەر بە شاری مەریوان بە ناوی “جەماڵ باڵەکی” لە کاتی کۆڵبەری لە سنوورەکانی تەتە بەربووەتەوە و بە سەختی بریندار بووە. ئەو کۆڵبەرە لەلایەن چەند کۆڵبەرێکی دیکە و خەڵکی ناوچەکە بە مەبەستی چارەسەریی پزیشکی بۆ ناوەندە دەرمانییەکانی شاری مەریوان گوازراوەتەوە. لەلایەکی دیکەوە و لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا، کۆڵبەرێک بە ناوی “محەمەد مەراز” لە گوندی مادلۆ سەر بە شاری چاڵدۆران له‌ ئوستانی ورمێ بە تەقەی هێزە چەکدارەکانی ڕژیم بە سەختی بریندار بووە.

بابەتی پەیوەندیدار

كۆبوونه‌وه‌ی بنه‌ماڵه‌ی “عه‌لی ساڵحی” له‌به‌رده‌م ئیداره‌ی ئیتلاعاتی سنه‌

komalah

كۆبوونه‌وه‌ی بنەماڵەى مۆعه‌لیمانی زیندانى مه‌ریوان له‌گه‌ڵ دادستانی ئه‌و شاره‌

komalah

ده‌ستبه‌سه‌ركردنی 15 هاووڵاتی له‌ خۆپێشاندانی خه‌ڵكی ناوچه‌ی مه‌له‌كشایی ئیلام

komalah

هۆشداری ناوه‌نده‌ ده‌رمانییه‌كانی كوردستان سه‌باره‌ت به‌ بڵاوبوونه‌وه‌ی نه‌خۆشی “ته‌بی كۆنگۆ”

komalah

سه‌پاندنی زیندان به‌سه‌ر حەوت ئەندامی کەمپەینی “ژیانەوەی کوردستان”

komalah

هاتنی لافاو له‌ شارستانی خۆی

komalah