شه‌وی شه‌ممه ١ی ڕه‌زبه‌ر، دوو كۆڵبه‌ری خه‌ڵكی شاری مه‌ریوان به ته‌قه‌ی ڕاسته‌وخۆی هێزه‌كانی ڕژیم له سنووری ته‌ته‌ی هه‌ورامان بریندار بوون.
به‌پێی ڕاپۆرتی كۆڵبه‌رنیووز، كۆمه‌ڵێك كۆڵبه‌ر شه‌وی شه‌ممه له سنووری ته‌ته‌ی هه‌ورامان كه‌وتنه بۆسه‌ی هێزه‌كانی ڕژیم و ڕاسته‌وخۆ ته‌قه‌یان لێ كرا كه به‌هۆیه‌وه كۆڵبه‌رێك به ناوی “سه‌باح.م” ته‌مه‌ن ٤٣ ساڵ و خه‌ڵكی گوندی “هه‌لۆژان” و “كه‌نعان ته‌باسیده” ته‌مه‌ن ٢٨ ساڵ و دانیشتووی مه‌ریوان به‌سه‌ختی بریندار و ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه كران.