شه‌وی پێنجشه‌ممه ٢٤ی ڕه‌شه‌مه، دوو كۆڵبه‌ری خه‌ڵكی گوندی هه‌شه‌مێزی سه‌ر به شاری سنه به ناوه‌كانی “كه‌یهان ئه‌حمه‌دی” ته‌مه‌ن ٤٣ ساڵ و “كۆسار ئه‌حمه‌دی” ته‌مه‌ن ٢٤ ساڵ به ته‌قه‌ی هێزه‌كانی ڕژیم به‌سه‌ختی بریندار كران.
به‌پێی ڕاپۆرتی كۆڵبه‌رنیووز، شه‌وی پێنجشه‌ممه كۆمه‌ڵێك كۆڵبه‌ر له سنووری نه‌وسوود كه‌وتوونه‌ته بۆسه‌ی هێزه‌كانی ڕژیم و ڕاسته‌وخۆ ته‌قه‌یان لێ كراوه. له ئاكامی هێرشی هێزه‌كانی حكوومه‌ت دا، دوو كۆڵبه‌ر به ناوه‌كانی “كۆسار ئه‌حمه‌دی” و “كه‌یهان ئه‌حمه‌دی” به‌سه‌ختی بریندار و ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه كراون.