له‌ماوه‌ی ڕۆژانی ڕابردوودا، دوو كۆڵبه‌ری خه‌ڵكی شاره‌كانی پاوه و مه‌ریوان به ته‌قه‌ی ڕاسته‌وخۆی هێزه‌كانی ڕژیم له سنووری نه‌وسوود به‌سه‌ختی برینداربوون.
به‌پێی ڕاپۆرتی كۆڵبه‌رنیووز، ڕۆژی شه‌ممه ٨ی ڕێبه‌ندان، هێزه‌كانی هه‌نگی سنووری كۆماری ئیسلامی كۆمه‌ڵێك له كۆڵبه‌رانیان له سنووری نه‌وسوود داوه‌ته به‌ر ده‌ستدڕێژی گولله و به‌هۆیه‌وه دوو كۆڵبه‌ری خه‌ڵكی گونده‌كانی “شمشێر”ی پاوه و “دهرهپهیمان”ی مه‌ریوان به‌ناوه‌كانی “كاوان” و “سه‌یوان” به‌سه‌ختی بریندار و به‌مه‌به‌ستی وه‌رگرتنی چاره‌سه‌ری پزیشكی ڕاگوێزی نه‌خۆشخانه كران.