شه‌وی دووشه‌ممه ١٤ی ڕه‌شه‌مه، دوو كۆڵبه‌ر له سنووری هه‌نگه‌ژاڵی بانه به ته‌قه‌ی هێزه‌كانی ڕژیم به‌سه‌ختی بریندار بوون.
به‌پێی ڕاپۆرتی كۆڵبه‌رنیووز، شه‌وی دووشه‌ممه كۆمه‌ڵێك كۆڵبه‌ر له سنووری هه‌نگه‌ژاڵی بانه كه‌وتوونه‌ته بۆسه‌ی هێزه‌كانی ڕژیم و ڕاسته‌وخۆی ته‌قه‌یان لێ كراوه. له ئه‌نجامی ده‌ستڕێژی گوله‌ی هێزه‌كانی ڕژیم، دوو كۆڵبه‌ر كه ناسناوی یه‌كێكیان بریتیه له “فه‌خره‌دین یووسفی” به‌سه‌ختی بریندار بوون، به‌ڵام هیچ زانیارییه‌ك له‌سه‌ر ناسناو و دۆخی ته‌ندرووستی ئه‌و كۆڵبه‌ره‌كه‌ی دیكه له‌به‌رده‌ستدا نییه. شایانی باسه كه “فه‌خره‌دین یووسفی” به‌هۆی قورسی برینه‌كانی ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌ی تاڵقانی كرماشان كراوه.